AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٧ ٢٣:٠٦

ئەلمیادین هەواڵی هەڵاتنی جۆلانی سڕیەوە

ئەلمیادین هەواڵی هەڵاتنی جۆلانی سڕیەوە

کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک هەواڵی "هەڵهاتنی جۆلانی لە دیمەشق و تیرۆرکردنی وەزیری بەرگرییەکەی" سڕیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی پێشهاتەکانی ئێستای سووریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گرووپی نێودەوڵەتیی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵێک بە ناوی “جۆلانی دیمەشقی بەجێهێشت؛ وەزیری بەرگری سووریا تیرۆرکرا” بڵاوکرایەوە و سەرچاوەی سەرەکی ئەم هەواڵە کەناڵی تێلێگرامی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین بوو.

هەروەها ئەم هەواڵە لە یەک کاتدا لە ماڵپەڕ و کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین بڵاوکرایەوە.

دواتر ئەلمیادین هەواڵەکەی سڕیەوە کە پێدەچێت لەبەر نادروست بوونی هەواڵەکە بووبێت.

ئەلمیادین هێشتا ڕوونکردنەوەی نەداوە.

News ID 56034

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha