بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، بەرپرسێکی باڵای ئەمنیەتی لە تاران بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران جەختی کرد کە دەستی تاران لەسەر پەلەپیتکەیە.
ڕاشاتودەی لە زمانی بەرپرسی باڵای ئەمنیەتی ئێرانەوە کە نەیویست ناوی ئاشکر ابکرێت، نووسی: ئەگەر غەرامەی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەدرێت و ئیسرائیل سزا نەدرێت ، ئێران ئامادەی هەوڵەەکان بە مەبەستی بووژانەوەی هێزی بەرگری مێژوویی خۆی لە دژی ئیسرائیلە.
ناوبراو وتیشی کە ئەمریکا بەدوای دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانە و داوای ڕاگرتنی تەواوی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانە، مەرجێک کە تاران بە توندی ڕەتی دەکاتەوە و ئەو ەبە هێڵی سووری خۆی دەزانێت.
Your Comment