AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٧ ١٣:٤١

ئێران: یەکیتی ئەورووپا دەبێ واز لە "سنەپ بەک" بێنێت

ئێران: یەکیتی ئەورووپا دەبێ واز لە "سنەپ بەک" بێنێت

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لە کۆنفڕانسی هاوبەشی خۆی لەگەڵ ئەورووپییەکان کرد و وتی: لەو کۆنفڕانسەدا جەخت لەوە کرا کە بۆ ئەوەی یەکیتی ئەورووپا و سێ وڵاتی ئەورووپی ڕۆڵێکی کارا بگێڕن، دەبێ بەرپرسانە بجووڵێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە پەیامێک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا بڵاوی کردەوە، سەبارەت بە کۆنفڕانسی هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا و سێ وڵاتی ئەورووپی، ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو کۆنفڕانسێکی ڤیدئۆیی هاوبەشمان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئەورووپی و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیتی ئەورووپادا هەبوو.

ڕاشیگەیاند: لەو کۆنفڕانسەدا پرسی گرنگ و لەوان: کشانەوەی یەک‌لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام و هاوکات کشانەوەی لە میزی دانوستان و گرتنەبەری بژێرەی سەربازی لە دژی ئێران، ئەگەری ڕێککەوتن و دانوستان لە کاتی ئامادەیی لایەنی بەرامبەر بۆ ڕێكکەوتنێکی دادپەروەرانەی ناڤۆکی، هاوسەنگ و بە پێوەری بەرژەوەندیی بەرامبەر، خرایە بەر باس.

عێراقچی جەختی لەوەش کرد: بە لایەنی بەرامبەری بەشداربووی کۆنفڕانسەکە ڕاگەیێندرا کە ئەگەر یەکێتی ئەورووپا و سێ وڵاتی ئەورووپی دەیانەوێ ڕۆڵێکی کارا بگێڕن، دەبێ بەرپرسانە بجووڵێنەوە و لە سیاسەتی داڕماوی هەڕەشە و گوشار و لەوان هەڕەشەی چالاک‌کردنی میکانیزمی "سنەپ‌بەک" کە بەرییە لە هەر بنەمایەکی ئەخلاوی و یاسایی، بکشێنەوە.

News ID 56032

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha