AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٧ ١٢:٠٦

عێراقچی: هەڵوێستی هەڵەی ئەورووپا، نائەمنی لە جیهان بڵاو کردەوە

عێراقچی: هەڵوێستی هەڵەی ئەورووپا، نائەمنی لە جیهان بڵاو کردەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەڵوێستی هەڵەی هەندێک وڵاتی ئەورووپی بۆ پاڵپشتی لە هەڵمەتی دەستدرێژانەی ئیسرائیل، بۆتە هۆی ئاسایی‌بوونەوەی یاسابەزاندن و تەشەنەی نائەمنی لە جیهاندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەتد عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ماکسیم پۆرۆ جێگری سەرۆک‌وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلژیکا، سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییەکان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا هاوکاتی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی دژی سووریا و لوبنان و پەرەسەندنی کۆمەڵکوژییەکان لە غەزە گفتوگۆیان کرد.

عێراقچی لە پەیوەندییەدا بە ئاماژە بە پێشێل‌كاریی ئاشکرای ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا لە جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کاتی هێرشی سەربازیی دژی ئێران، جەختی کرد: هەڵوێستی هەڵە و نەگونجاوی هەندێک وڵاتی ئەورووپی بۆ پاڵپشتی لە هەڵمەتی دەستدرێژانەی ئیسرائیل، بۆتە هۆی ئاسایی‌بوونەوەی یاسابەزاندن و تەشەنەی نائەمنی لە جیهاندا.

News ID 56030

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha