بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هاوار، لە پاش تەشەنەی قەیرانی مرۆیی لە شاری سوەیدا، سەرۆکایەتی ڕۆحانی جڤاکی موسڵمانانی موەحێد (درۆزییەکان) بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، وێڕای کارەساتبار خوێندنەوەی هەلومەرجی ئەو شارە، خوازیاری کرانەوەی ڕێڕەوگەیەک بۆ ناردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بەرەو ناوچە کوردنشینەکان و سنووری ئۆردۆن بوون.
درۆزییەکان هەروەها داوایان لە پادشای ئۆردۆن کردووە کە بە هۆی بارودۆخی قەیراناویی شاری سوەیدا و پێویستیی خێرای ئەو شارە بە هاوڕیزی و یارمەتیی مرۆڤدۆستانە، ڕێ بۆ کردنەوەی ئەو ڕێڕەوگەیە لە نێوان سوەیدا و ئۆردۆن هەموار بکات.
لە لایەکی ترەوە سەرۆکایەتی ڕۆحانی جڤاکی موسڵمانانی موەحێد، وێڕای ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی بۆ قوربانیانی جەنایەتی دژە مرۆیی تیرۆریستانی دیمەشق، داوای لە خەڵکی درۆزی کرد کە وێرای پاراستنی یەکگرتووییان، یارمەتیی خێزانی قوربانیان بدەن، بەڵکوو بە هاودڵی و بەرپرسایەتی لەو قەیرانە تێپەڕ بن.
Your Comment