-
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند:
کاردانەوەی فەڕەنسا بە زیادکردنی پاشەکەوتی ئاوی قورسی ئێران
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە زیاد کردنەوەی ڕێژەی پاشەکەوتی ئاوی قورسی ئێران کاردانەوەی نیشان دا.
-
هێرشی خومپارەیی لە گرێ سپی ١١ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرشی خومپارەیی لە گرێ سپی، ١١ کەس کوژران و بریندار بوون.
-
ڕاپۆرتی مێهر؛
تێکدەران چ خەسارێکیان لە ماڵ و سامانی خەڵکی ئێران دا؟
دوای گران بوونی بەنزین لە ئێران هەندێ کەس ناڕەزایەتیان دەربڕی بەڵام لەناو گردبوونەوەکاندا هەندێ تێکدەر دەستیان دایە خەسار گەیاندن و سووتاندنی ماڵ و سامانی گشتی و دوکان و ئۆتۆمبێلی خەڵک.
-
قورئان و کتێبی فارسیشیان تێدایە؛
دەستنووسێکی ۵۰۰ ساڵە لە هەولێر نمایش درا
یهكهمین پێشانگای دهستنووسه دێرینهكان له ههولێر كرایهوه، كه كۆنترین دهستنووس مێژووهكهی بۆ ۵۰۰ ساڵ پێش ئێستا دهگهڕێتهوه.
-
وێنە:حەمید وەکیلی
ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی دوو شەهیدی پارێزەری ئاسایش لە تاران
ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی دووشەهیدی پارێزەری ئاسایش " مورتەزا ئیبراهیمی" و مستەفا ڕەزایی" ئێوارەی دوێنێ لە تاران بەڕێوەچوو.
-
ڕێبەری باڵای ئێران:
دۆست و دوژمن بزانن لە ڕووداوه ئەمنییەکانی ئەم دواییە,پاشەکشەمان بە دوژمن کرد
ئایەتوڵا خامنەیی جەختیان کرد: هەم دۆستان و هەم دوژمنەکان بزانن ئێمە لە مەیدانی شەڕی سەربازی و سیاسی و ئەمنیدا دوژمنمان بردە دواوە.
-
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند:
کاردانەوەی مسکۆ بە هەڕەشەی تورکیا لە کوردی سووریا
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کاردانەوەی بە هەڕەشەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەر دەست پێکردنەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ دژی کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نیشان دا.
-
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران دەستبەسەر کرا
عەبدولڕەزا داوەری، ڕاوێژکاری مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ میدیایەکی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرا،
-
جێگری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش:
ئێران مەشقێکی سەربازی گەورە بەڕێوە دەبات
جێگری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش وتی: مەشقی زولفەقاری ویلایەت لە بواری پەروەردەی نوێ، بە پێی هەڕەشەکانی ناوچەکە گەیشتووەتە قۆناغی بەڕێوە چوون.
-
وتەبێژی UN ڕایگەیاند:
کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە گۆڕانکارییەکانی ئێران
ئانتۆنیۆ گۆترێش بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە کە لە گەڵ بشێوی تێکەڵ بوو، کاردانەوەی نیشان دا.
-
وێنە: مینا نەوعی
رێپێوانی خەڵکی تەورێز لە ئیدانەی کردەوەی تێکدەران
خەڵکی تەورێز لە ئیدانە کردنی کردەوەی تێکدەران بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە هاتنە سەر شەقام و ڕێپێوانیان کرد.
-
وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران:
دەستوپەیوەندی دژبەرانی بیانی لە ناو دەستبەسەر کراواندا هەیە
وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران وتی: سەرەڕای کەسانی تێکدەر و لات لە ناو دەستگیر کراونی ئاژاوەی ئەم دواییەدا کەسانێکیش هەن کە سەر بە دژبەران و مونافقینن.
-
قایمقامی مەریوان:
کوژرانی ۱۵ کەس لە مەریوان درۆیە/هاتوچوو لە شار قەدەغە نییە
قایمقامی مەریوان وتی: ئەوەی کە دەوترێت ۱۵ کەس لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی مەریواندا کوژراون، درۆیە.
-
-
پارێزگاری ههڵهبجه جەختی کرد:
ئامادەیی هەڵەبجە بۆ پهرهدان بە پهیوهندییهكان لە گەڵ پارێزگا سنوورییەکانی ئێران
سهركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی لهگهڵ پارێزگاری ههڵهبجه باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو پارێزگایە و کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە.
-
سوپای سووریا هێزی زیاتر دەنێرێتە حەسەکە
سوپای سووریا لە جێگیر کردنی هێزی زیاتر لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە هەواڵی دا.
-
وێنە: مەهدی ئەڵماسی
ڕێپێوانی خەڵکی زەنجان بۆ ئیدانەکردنی کاری تێکدەران
خەڵکی زەنجان بۆ ئیدانە کردنی کاری ئەو تێکدەرانەی کە خەساریان لە سامانی گشتی وڵات دابوو لە کاتی ناڕەزایەتی دەربرینی خەڵک بە گرانی بەنزین، ڕێپێوانیان کرد.
-
بە تۆمەتی پێوەندی لە گەل گولەن؛
تورکیا فەرمانی دەستگیر کردنی ١٣٣ ئەفسەری دەرکرد
بەرپرسانی دادوەری تورکیا فەرمانی دەستگیر کردنی زیاتر لە ١٠٠ ئەفسەری سوپای ئەو وڵاتەیان بە هۆی پێوەندی لە گەڵ گولەن و کوودەتای ساڵی ٢٠١٦ ەوە دەرکرد.
-
عادل عەبدولمەهدی:
چەک دەبێ تەنیا لە دەستی دەوڵەتی عێراقدا بێت
سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند:"رێگە بە هیچ چەكێك لە دەرەوەی دەوڵەت نادەین".
-
تورکیا هەڕەشەی کرد:
ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا
تورکیا بۆ دەست پێکردنەوە هێرشی سەربازی دوورە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا جارێکی دیکە هۆشداریی دا.
-
لە پەیامێکی فەرمیدا;
کاردانەوەی یەکێتی ئەورووپا بە ئاژاوە لە ئێران
یەکێتی ئەورووپا لە کاردانەوەی دەستێوەردانانە بە ئاژاوەکان لە ئێران، داوای لە دەوڵەت کرد کە لە بەرانبەر ناڕەزایەتییەکان لە خۆبوردوو بێت.
-
ڕاوێژکاری پەمپەئۆ ڕایگەیاند:
داخوازیی بەرپرسانی ئەمریکی لە ئاژاوەچییەکان لە ئێران
ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە ئاژاوەگێڕییەکان لە ئێران داوای وەرگرتنی فیلمی گۆڕانکارییەکان لە ئێرانی کردووە.
-
زەریف:
پاڵپشتی بەرپرسانی ئەمریکی لە خەڵکی ئێران درۆیەکی شەرم هێنەرە
وەزیری دەرەوە ڕاگەیاندنی پاڵپشتی بەرپرسانی ئەمریکی لە خەڵکی ئێرانی درۆیەکی شەرمهێنەر وەسف کرد و وتی: بەڕێز پەمپێئۆ سەرەتا ئەبێ وەڵامدەری هەوڵە تیرۆریستی و دژە مرۆڤانەکان دژی خەڵکی ئێران بێت.
-
ڤیدیۆ:
ئاسایش و ئارامی لە هەموو ناوچەکانی تاران
ئەگەرچی هەندێ میدیای بیانی دەڵێن هێشتا گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بە گرانی بەنزین لە تاراندا هەیە بەڵام هەواڵنێری مێهر ئێوارەی ڕابردوو ئەو ڤیدیۆیەی لە چند ناوچەیەکی تاران گرتووە.
-
بەیاننامەی سوپا لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە؛
پێویستە دەوڵەت وەڵامی داواکارییەکانی خەڵک بداتەوە/بەرەنگاری هەموو جۆرە بشێوییەک دەبینەوە
سوپا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای دەسخۆشی لە خەڵک و جودا کردنەوەی خەڵک لە تێکدەران، جەختی کرد: لە گەڵ درێژەی هەر جۆرە نائەمنی و هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامشی خەڵک بەرەوڕوو دەبینەوە.
-
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا:
ئەگەری هەیە هۆکاری بیانی لە ئاژاوەکانی ئێراندا دەستی هەبێت
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ لە ئەگەری هەبوونی دەستی بیانی لە ئاژاوەکانی ئەم دواییەی ئێران هەواڵی دا.
-
مسباحی موقەدەم:
دەوڵەت هۆکاری ئاڵۆزییەکان لە وڵاتە
ئەندامی ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات وتی: لە قۆناغە پێشووەکاندا خەڵک بۆ گران بوونی نرخی بەنزین ئامادە کرابوون بەڵام دەوڵەت لە ئەم قۆناغەدا هیچ قسەیەکی لە گەڵ خەڵک نەکرد و هەر ئەوەش بووە هۆی بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان.
-
سەردار سڵێمانی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی:
تێکدەران و هۆکارانی سەرەکی بشێوییەکانی ئەم دواییە دەستگیر کراون
سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی ئێران وتی: هۆکارە سەرەکییەکانی بشێوییەکان ناسێندران و دەستگیر کراون.
-
ڤیدیۆ؛
کرماشان لە کەشێکی ئارامدایە
سەرەڕای دەنگۆی بڵاوکراوە لە میدیا بیانییەکان، شاری کرماشان و بە تایبەت گۆڕەپانە سەرەکییەکانی ئەم شارە لە کەشێکی ئارامدایە .
-
ڤیدیۆ؛
کوردستان ئارامە
دۆخی هەموو شارەکانی پارێزگای کوردستان ئارامە و لەم ڤیدیۆیەدا شاری سنە دەبینین کە ئارامە و هیج کێشەیەک بۆ هاتوچووی خەڵک نییە.