بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "ئانادۆلو"، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوڕۆ سێشەممە لە پرێسکۆنفڕانسێکی هاوبەش لەگەڵ ئەلەکساندێر هیل، هاوتای سالوادۆریی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، ڕایگەیاند: ئەگەر گرووپەکان لە سووریادا بە ئاراستە دابەشبوون و ناسەقامگیریدا بڕۆن، تورکیا ئەو کارەیان بە هەڕەشە لە دژی خۆی دەزانێ و ڕاستەوخۆ دەستێوەردان دەکات.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئیسرائیل سیاسەتی لاوازکردنی ناوچە و ئاژاوەنانەوەی گرتۆتە بەر، ڕاشیگەیاند: ڕژیمی زایۆنی نایەوێ هیچ وڵاتێک لە ناوچەدا سەقامگی بێت و هەر بۆیە بەدوای دابەشکردنی سووریاوەیە.
Your Comment