AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٣١ ٠٨:٠٩

ڕاست و درۆی هەواڵێک سەبارەت بە دەرفەتی 30 ڕۆژی ئەمریکا بە کوردی سووریا

ڕاست و درۆی هەواڵێک سەبارەت بە دەرفەتی 30 ڕۆژی  ئەمریکا بە کوردی سووریا

"میدل ئیست ئای" لە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەمریکا و تورکیا تەنها 30 ڕۆژیان مۆڵەت داوەتە هێزەکانی هەسەدە بۆ کۆتایی هێنان بە پرۆسەی یەکگرتنی تەواو لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدا دەرچووە کە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی پێشووی نێوان لایەنەکان بەهۆی پێداگری کورد لەسەر پاراستنی پێکهاتەیەکی سەربازی سەربەخۆ و ئۆتۆنۆمی ڕووبەڕووی بنبەست بووەتەوە.

لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا، مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریا واژۆکرد کە ئامانجی ئەوە بوو پێکهاتەی سەربازی و ئەمنی هێزەکانی سووریا بە تەواوی بخاتە ناو دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی سوریاوە.

بەڵام جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە بەهۆی پێداگری گرووپە کوردییەکان لەسەر پاراستنی ئۆتۆنۆمی و پێکهاتەیەکی سەربازی سەربەخۆ دواکەوت.

بەگوێرەی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە، بڕیار بوو هێزە سەربازییەکانی ژێر فەرماندەیی (هەسەدە) لەوان پۆلیسی ئاسایشی ناوخۆی کوردستانی سووریا کە بە “ئاسایش” ناسراوە، لە چوارچێوەی سوپای سووریا و وەزارەتی بەرگریدا ڕێکبخرێنەوە. بەڵام سەرکردەکانی کورد دەیانەوێت زنجیرەیەکی فەرماندەیی سەربەخۆ بپارێزن و بەجیا درێژە بە چالاکییە ئەمنییەکان بدەن؛ پرسێک کە دژایەتی حکومەتی کاتی لە دیمەشقی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هەفتەی ڕابردوو، لە کۆبوونەوەیەکدا لە سوریا، بەرپرسانی ئەمریکی و تورکیا، نوێنەرانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان ئاگادارکردۆتەوە کە ئەگەر پڕۆسەی یەکگرتنەوە لە ماوەی 30 ڕۆژدا تەواو نەکرێت، ئەو یەکانەی ڕەتدەکەنەوە بچنە ناو سوپای سوریا، چەکیان لێدەسەندرێتەوە و کۆنترۆڵی تەواو دەگەڕێنەوە بۆ حکومەتی ناوەندی.

یەکێک لەو سەرچاوانە بە "میدل ئیست ئای"ی ڕاگەیاند: "نوێنەری هەسەدە ئاگادارکرانەوە کە هەموو یەکە سەربازییەکانی ئەم گروپە ناخرێنە ناو پرۆسەی یەکگرتنەوە و ئەو هێزانەی بەشداری ئەم پرۆسەیە ناکەن دەبێت چەک داماڵین، فەرماندەیی کۆتاییش لە دەستی حکومەتی کاتی لە دیمەشق دەبێت.

دوای ئەم هەواڵە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریاس دیمۆکراتیک ڕوونکردنەوەیەکی دا و ڕایگەیاند کە هەواڵەکەی میدل ئیست ئای ڕاست نییە.

هەر ئەمە و هیچ زانیاریەکی دیکەی بڵاو نەکردۆتەوە.

کارناسان لە مێژە جەخت لەوە دەکەن کە پێدەچێت وەک ساڵی 2019 دووبارە ئەمریکا کورد بفرۆشێتەوە بە تورکیا و دوای ساڵانێک شەڕ و بەڵێن، دەستکەوتەکانیان لەبار ببات.

News ID 56078

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha