بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی حزبولای لە لوبنان ئامۆژگاری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد کە باڵیۆزخانەکانی دوژمن دابخەن و ڕێگری لە بازرگانی لەگەڵ بکەن و یەکگرتوو بن بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و غەززە تەنانەت بە دابینکردنی کەمترین پێداویستییەکانی ژیان.
شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە لوبنان لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە: دەستدرێژیی ئەمریکا– زایۆنیستەکان لە دژی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە کەرتی غەززە، هەموو پێوەرەکانی مرۆیی و ئەخلاقی تێپەڕاندووە.
شێخ نەعیم قاسم دەشڵێت: بێدەنگی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە دەستدرێژی بۆ سەر غەززە، یاسای بەناو نێودەوڵەتی لاواز دەکات و دەبێتە هۆی شەرمەزارکردنی ڕژێم و دەسەڵاتداران.
ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا: دەبێ تەنیا هەڵوێستەکان بکەینە ڕێوشوێنی کردەیی بۆ ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژی و تاوانانە بە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ڕژێمی زایۆنیستی.
Your Comment