AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٣١ ٢٢:٥٠

هوشداری بەریتانیا بە پاپۆرەکانی؛ لە بابولمەندەب نزیک مەبنەوە

هوشداری بەریتانیا بە پاپۆرەکانی؛ لە بابولمەندەب نزیک مەبنەوە

کۆمپانیاگەلی ئاسایشی دەریایی بەریتانیا بەو پاپۆرانەی پەیوەندییان لەگەڵ بەریتانیا هەیە، هوشداریان دا کە لە دەریای سوور و تەنگاوی بابولموندەب نزیک نەبنەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیاگەلی ئاسایشی دەریایی بە تایبەت فانگارد تەکی بەریتانیا، بەو پاپۆرانەی کە چ لە باری خاوەندارێتی، سەرمایەدانەری تا پێشینەی مانەوە لە بەندەرکانی ئیسرائیل، پەیوەندییان لەگەڵ ڕژیمی زایۆنییە، هوشداری دا لە دەریای سوور و تەنگاوی بابولموندەب دوو بکەنەوە.

هاوکات ناوەندی زانیارییەکانی هێزی هاوبەشی دەریایی نێودەوڵەتیی (JIMAC) داوای لەو پاپۆرەکان کردووە کە پرۆفایلی دیجیتاڵی خۆیان پاک بکەنەوە و هەر جۆرە شوێن‌پێی پەیوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیل لە سەر بوارەکانی شوێن‌دۆزیی جیهانیان پاک بکەنەوە.

شایانی باسە، ئەو هوشدارانە پاش ئەوە دێن کە هێزەکانی یەمەنی هێرشیان کردۆتە سەر دوو پاپۆرەی بازرگانی بە پێشینەی هاوکاری لەگەڵ بەندەرەکانی ئیسرائیلی.

News ID 56092

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha