بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی نیگەرانی نیسبەت بە چڕبوونەوەی کارەساتی مرۆیی بەهۆی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، درێژەی کۆەڵکوژی فەلەستینییەکان هاوکات لەگەڵ بێبەری کردنی خەڵکی بێ بەرگری ئەو کەرتە لە خۆراک، ئاو و دەرمان و بژێوییەکانی ژیانی بە توندی ئیدانە دەکات و داوای هەوڵی دەستبەجێ، کاریگەر و یەکلایی کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی ناوچەکە بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و کەم کردنەوەی دەرد و ئازادی خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستینی کرد.
نەتوانینی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ جێبەجێ کردنی بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی خۆی هەمەبەر هێرش و جەنایەتەکانی ئیسرائیل بەهۆی لادانی بەردەوامی ئەمریکاوە، بووەتە هۆی ئاسایی بوونەوەی جەنایەتەکانی ئیسرائیل.
کۆماری ئیسرلامی ئێران وێڕای جەخت لەسەر ئەو هەڵوێستە بنەماییەی مافی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی لە مافی دیاری کردنی چارەنووسی گەلی فەلەستین بەە وەبیر هێنانەوەی ڕەوایی هەوڵی گەلی فەلەستین بۆ ڕزگار بوون لە داگیرکاری و ئاپارتایدی ئیسرائیل، لەسەر زەروورەتی تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی نێوان هەموو وڵاتان و گەلانی ئازادە و موسڵمان بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی لە فەلستین جەختی کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە نالەبار بوونی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: داوای هەوڵی بەپەلە، کاریگەر و یەکلایی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە دەکەین،
News ID 56096
Your Comment