-
پەیوەندی یەپەگە بە پرسی تەڤل بوونی سوید بە ناتۆ
تورکیا بە بیانووی ئەوەی کە سوید پشتیوانی لە هێزە کوردەکان کردووە، دژایەتی لە گەڵ داواکاری ئەم وڵاتە بۆ پێوەست بوون بە ناتۆ کردووە.
-
بە ئامادەبوونی سەرلەشکەر باقری؛
کارخانەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "ئەبابیل٢"ی ئێران لە تاجیکستان کرایەوە
کارخانەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی "ئەبابیل٢" بەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی بنکەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری بەرگری تاجیکستان لە پایتەختی ئەم وڵاتە کرایەوە.
-
دووهەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی چیرۆکی کوردی "رازان" بەڕێوەدەچێت
سکرتێری دووهەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی چیرۆکی کوردی "رازان" لە دەرکردنی بانگهێشتنامەی ئەم ڕووداوە ئەدەبییە هەواڵی دا.
-
پارتی دیمۆکرات:
کۆنترۆڵی ١١ دەروازەی سنووری نافەرمی هەرێمی کوردستان لە دەستماندایە
ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای دان پێدانان بە کۆنترۆڵی ١١ دەروازەی سنووری نافەرمی هەرێمی کوردستان، وتی: ئەم سنوورانە هیچ خەسارێک لە ئاسایشی نەتەوەیی عێراق نادەن.
-
بە ئاماژە بە داگیرکاریی هر دوو لا؛
هەدەپە داوای راگرتنی پێوەندی بازرگانی تورکیا لە گەڵ ئیسرائیلی کرد
هەدەپە بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک وێڕای یەکسان زانینی ئاکاری تورکیا و ئیسرائیل لە بەرانبەر ناوچە داگیرکراوەکان، داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد پێوەندی بازرگانی لە گەڵ ئیسرائیل رابگرێت.
-
سهرچاوهیهكی دادوهری له بهغدای پایتهخت ڕایگهیاند:
دادگای لێکۆڵینەوەی بەغدا بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ هۆشیار زێباری دەرکرد
سهرچاوهیهكی دادوهری له بهغدای پایتهخت ڕایگهیاند، دادگای لێكۆڵینهوهی كهرخ بڕیارێكی دهركردوه بۆ دهستگیركردنی هۆشیار زێباری ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به تۆمهتی سوكایهتیكردن به دادگای باڵای فیدڕاڵی كه باڵاترین دهسهڵاتی دادوهریه له عێراقدا.
-
کۆمەڵگای جیهانی کوردەکانی سووریای بە تەنیا هێشتووە
سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور وێڕای ئاماژە بەوەی کە کۆمەڵگای جیهانی ڕێگری لە گەڕانەوەی هەزاران زیندانی داعشی دەکات، وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هێزە کوردەکانی سووریای بە تەنیا هێشتووە.
-
عەلی جان ئۆنلوو، نوێنەری هەدەپە:
سولەیمان سۆیلۆ ئەگەر بەدوای تیرۆریستدا دەگەڕێت، چاو لە خۆی بکات
عەلی جان ئۆنلوو نوێنەری هەدەپە لە دێرسیم بە ڕەخنە لە توندوتیژی هێزەکانی سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی چالاکی سیاسی کورد، ئەوی تیرۆریست وەسف کرد.
-
پاش ماوەیەک دوای چۆڵکردنی بۆ تورکیا؛
ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ کۆبانێ و بنکەی سەربازی چێ دەکات
هێزەکانی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ناوچەی کۆبانێ دەستیانکردووە بەنۆژەنکردنەوەی بنکەیهكى سەربازیی لەکۆبانێ.
-
دووبارە پرسی پەکەکە دەبێتە بیانوو؛
مەرجەکانی تورکیا بۆ ئەندامێتی فەنلاند و سوید لە ناتۆ چییە
بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدل ئیست ئای ، تورکیا ئامادەیە لە باتی ڕادەست کردنەوەی کوردەکانی ئەندامی پەکەکە لە فەنلاند و سوید، ئەندامێتی ئەو وڵاتانە لە ناتۆ قبووڵ بکات.
-
قەتەر وکوەیتیش دەستیان لەمجەنایەتەدا هەیە؛
تورکیا لە عەفرین پڕۆژەی شارۆچکەسازی دەستپێکرد/ خۆپیشاندانی خەڵکی نارازی
هەندێک لە ئەندامانی گرووپە چەکدارەکانی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن کە ئێستا لە شارۆچکە چێ کراوەکان لەلایەن کۆمپانیا تورکیایی، کوەیتی و قەتەرییەکانەوە ژیان دەکەن، لە دژی چێ کردنی ئەو شارۆچکەگەلە و گەڕانەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان خۆپیشاندانیان کرد.
-
لە گفتوگۆ لەگەڵ مێدیایەکی ڕووسی؛
خەتیب زادە: ناتۆ بزانێت ڕێگای بەرەوڕوو بوونەوە کۆتاییەکی خۆشی نابێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەل سپۆتنیک ڕایگەیاند کە تاران خولێکی نوێ لە هەوڵەکان بۆ ناوبژیوانی کردنی مسکۆ و کی یێف دەست پێبکات.
-
کومیتەی هاوئاهەنگی بەرخۆدانی عێراق:
دۆخی چەقبەستوویی سیاسی عێراق مەترسیدارە
کومیتەی هاوئاهەنگی بەرخۆدانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک نیسبەت بە مەترسیی چەقبەستوویی سیاسی لە ئەو وڵاتە هۆشداریی دا و داوای چارەسەری کێشەی نێوان پارتەکانی کرد.
-
65 هەزار تۆن شێلک لە پارێزگای کوردستان بەرهەم دێت
بەرپرسی کاروباری باخەکانی جەهادی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان وتی: ئەمساڵ 65 هەزار تۆن شێلک لە پارێزگا بەرهەم دێت.
-
سەبارەت بە گرتنەوەی ئاوی فورات؛
نوجەبا : بۆنی خەیانەت لە عێراق دێت
سەرپکی ئەنجومەنی سیاسی نوجەبا لە لێدوانێکدا قسەکانی ئەم دواییە باڵوێزی تورکیا لە بەغدای لەسەر هەوڵی ئەنقەرە بۆ داخستنی بەنداوەکانی دابینکەری ئاوی عێراقی سەرسووڕهێنەر وەسف کرد.
-
راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران لە کاروباری کەمینە ئایینیەکان:
دەبێ کەڵک لە کەسایەتییە لێهاتووەکانی سوننە لە پۆستە باڵاکانی وڵات بگیردرێت
راوێژکاری سەرۆک کۆمار لە کاروباری کەمینە ئایینیەکان لە دیدار لە گەڵ وەزیری ناوخۆی ئێران داوای بە کارهێنانی هێزە لێهاتووە سوننەکان و هەروەها دیکەی کەمینە ئایینییەکانی کرد.
-
باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان :
بێدەگی ئەنجومەنی ئاسایش هەمبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل جێگای قبووڵ کردن نییە
باڵوێزی و جێگری نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕەخنە لە بێدەنگ بوونی کۆمەلگای جیهانی لە بەرانبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل وتی: ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ناچار کردنی ئیسرائیل بە وەڵامدانەوە، هەوڵ بدات.
-
وێنەی مێهر
خۆڵبارین شارە کوردنشینەکانی ئێرانی داگرت
خۆڵبارینی چڕ و تەپوتۆز ئاسمانی هەموو شارە کوردنشێنەکانی ئێرانی داگرتووە و بووەتە هۆی داخرانی قوتابخانەکان و دامودەزگا و فەرمانگەکان.