بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، وەفا محەمەد لەم بارەوە وتی: هەرێمی کوردستانی عێراق خاوەن ٥ دەروازەی نافەرمییە کە پێوەندی بە دەوڵەتی هەرێمەوە هەیە.
محەمەد وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی ئەم دەروازە سنوورییانە خەسارێک لە ئاسایشی عێراق نادەن، وتی: ئەم سنوورانە لە لایەن قاچاخچییەکانەوە کەڵکیان لێ وەردەگیردرێت.
ئەو سەبارەت بە کردەوەکانی هێزی پێشمەرگە بۆ داگیرکردنی چاڵە نەوتییەکانی کەرکووکیش وتی: دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ئەم تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە و گەر ئەم هەواڵە ڕاست بێت، کۆمپانیای نەوتی باکوور دەبێ سکاڵا دژی دەوڵەتی هەرێم تۆمار بکات.
بۆچوونی ئێوە