AP ١٤٠١ گوڵان ٢٧ ١٨:٠٨

پاش ماوەیەک دوای چۆڵکردنی بۆ تورکیا؛

ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ کۆبانێ و بنکەی سەربازی چێ دەکات

ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ کۆبانێ و بنکەی سەربازی چێ دەکات

هێزەکانی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ناوچەی کۆبانێ دەستیانکردووە بەنۆژەنکردنەوەی بنکەیه‌كى سەربازیی لەکۆبانێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ناوچەی کۆبانێ دەستیانکردووە بەنۆژەنکردنەوەی بنکەیه‌كى سەربازیی لەکۆبانێ کە لەپێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتیی" لەلایەن سوپای تورکیا بۆسەر باکووری سووریا، چۆڵیان کردبوو.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەکردووە، هێزەکانی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، ئامێرو کەلوپەلی پێیوستیان بۆ نۆژەنکردنەوەی بنکەی سەربازیی خەراب عیشق گواستۆتەوە ناوچەکە، هەروەک چۆن بڕێکی زۆر کەلولەپی سەربازیی‌و لۆجیستیشیان گەیاندۆتە ناوچەکە.

پێش دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتیی" لەلایەن سوپای توركیا، کە لە9ى 10ى 2019 دەستیپێکرد، ئەمریكا چەند بنكەیەكی سەربازیی لەناوچە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیادا چۆڵكرد، لەوانە بنکە سەربازییەکانی هەرێمی کۆبانێ، کە ئەوەش بواری بەسوپای تورکیادا شارەکانی سەرێکانی‌و گرێ سپیی‌و چەند ناوچەیەکی تری کوردستانی سووریا داگیربکات.

News ID 42024

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha