بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولسەلام کەریمی لەم بارەوە وتی: دروشمی ئێمە لە سەردەمی شۆڕشدا "سەربەخۆیی، ئازادی، کۆماری ئیسلامی" بووە و کۆماری بوون داکۆکی دەکاتە سەر هەموو خەڵکی ئێران بە بێ سەرنج دان بە رەگەز و هۆز و هەروەها ئیسلامی بوون داکۆکی دەکاتە سەر موسوڵمان بوون واتا هەموو شێعە و سونەکان.
ئەو وتیشی: بەرانبەری و یەکسانی لە وتە و کرداری رێبەری مەزنی شۆڕش و هەروەها سەرۆک کۆماردا دەردەکەوێ بۆیە ئێمە خوازیاری بەکارهێنانی هێزە سونەکان لە هەموو پۆستەکانین و چاوەڕوان دەکرێ یەکسانی زیاتر لەوەی ئێستا هەیە، حاکم ببێت.
کەریمی لەم دیدارەدا خوازیاری بەرنامە داڕشتن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سوننەکان و کەڵک وەرگرتن لەوان لە پۆستە سەرەکییەکان بوو کە وەزیری ناوخۆی وڵاتیش ئەوەی پەسند کرد.
هەروەها وەزیری ناوخۆی ئێران وێڕای راگەیاندنی ڕەزامەندی خۆی لە گەڵ بەکارهێنانی هاووڵاتیانی سوننە لە پۆستەکاندا، داکۆکی کردە سەر هاوکاری زیاتری هەموو لایەنەکان.
Your Comment