کارخانەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "ئەبابیل٢"ی ئێران لە تاجیکستان کرایەوە

کارخانەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی "ئەبابیل٢" بەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی بنکەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری بەرگری تاجیکستان لە پایتەختی ئەم وڵاتە کرایەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر باقری لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەم کارخانەدا وتی: ئەمڕۆ ئێمە پێگەیەکمان هەیە کە دەتوانین جگە لە دابین کردنی پێداویستیی ناوخۆیی، بۆ وڵاتانی دراوسێشمان بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایش، جیهازاتی سەربازی هەناردە بکەین.

ئەو کرانەوەی ئەم کارخانەی خاڵی وەرچەرخانێک لە هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان دوو وڵات زانی و وتیشی: هیوادارین لە داهاتوودا بینەری هاوکاری زیاتر لە هەموو بوارەکان و بە تایبەت سەربازی لە نێوان ئێران و تاجیکستان بین.

News Code 42030

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =