65 هەزار تۆن شێلک لە پارێزگای کوردستان بەرهەم دێت

بەرپرسی کاروباری باخەکانی جەهادی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان وتی: ئەمساڵ 65 هەزار تۆن شێلک لە پارێزگا بەرهەم دێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زاهێد حاجی میرزایی لە دەسپێکی هاتنە بەرهەمی شێلک لە پارێزگای کوردستان هەواڵی دا و وتی: ئەمساڵ پێش بینی کراوە کە 65 هەزار تۆن شێلک لە پارێزگا بێتە بەرهەم.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە پارێزگای کوردستان لە بەرهەمهێنانی شێلک لە ئێراندا، یەکەمە، زیادی کرد: ئێستا بەرهەمهێنانی شێلک لە ئێراندا 96 هەزار تۆنە کە 62.5 لەسەدی هی کوردستانە.

حاجی میرزایی بە وتنی ئەوەی کە 13 هەزار بنەماڵە لە بواری بەرهەمهێنانی شێلکەوە چالاکی دەکەن، ڕایگەیاند: زیاتر لە 95 لەسەدی شێلکی پارێزگا سروشتییە و گوڵخانەیی نییە.

بەرپرسی کاروباری باخەکانی جەهادی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان زیادی کرد: شێلک لە کوردستان تەنیا هی وەرزی بەهار نییە و جگە لە ئەوە لە وەرزی پاییز و بە شێوەی گوڵخانەییش بەرهەم دێت.

News Code 42017

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =