دادگای لێکۆڵینەوەی بەغدا بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ  هۆشیار زێباری دەرکرد

سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری له‌ به‌غدای پایته‌خت ڕایگه‌یاند، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ بڕیارێكی ده‌ركردوه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ دادگای باڵای فیدڕاڵی كه‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه‌ له‌ عێراقدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ له‌ رۆژی 16ی (ئایار/5)ی 2022 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هۆشیار زێباری ده‌ركرد به‌ پشتبه‌ستن به‌ سكاڵایه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌ری یاسایی دادگای باڵای فیدڕاڵیه‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ به‌ تۆمه‌تی "تاوانی چه‌ندین جار سووكایه‌تیك ردن به‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری".

هۆشیار زێباری له‌ چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا ڕه‌خنه‌ی له‌و بڕیارانه‌ گرتبوو كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراقه‌وه‌ و به‌تایبه‌ت دادگای باڵای فیدڕاڵی ده‌ركرابوون، تایبه‌ت به‌ ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پرسه‌ سیاسییه‌كان، كه‌ دوایینیان تۆمه‌ته‌كه‌ی دوێنێی هۆشیار زێباری بو كه‌ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراكی به‌ بڕیارێكی لایه‌نگر وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له‌ڕوی ئه‌منی و ئابورییه‌وه‌ زیان به‌ هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت".

6ی (شوبات/2)ی 2022، دادگای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر سكاڵای چوار په‌رله‌مانتار كه‌ سیانیان یه‌كێتیین و ئه‌وی تریان سه‌ربه‌خۆیه‌، له‌باره‌ی بڕیاری په‌سه‌ندكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوه‌وه‌ و رايگه‌یاند، كه‌ په‌سه‌ندكردنی كاندیكردنی هۆشیاری زێباری له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ ده‌ستوری نه‌بوه‌، چونكه‌ ئه‌و كاندیده‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ی تیادا نیه‌ كه‌ له‌ مادده‌ی 68ی ده‌ستوردا هاتون، ئه‌مه‌ش پێشێلكار راشكانه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌ به‌وپێیه‌ی مه‌رجه‌كانی "باشی ناوبانگ"ی تێدا نییه‌.

رۆژی 13ی (شوبات/2) دادگای فیدڕاڵی جارێكی دیكه‌ له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه‌ كۆبوه‌وه‌ و بڕیاریدا كه‌ هۆشیار زێباری ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر بوه‌ و له‌ پۆستی وه‌زیری دارایی متمانه‌ی لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌

News Code 42027

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =