لهو ڕاگهیێندراوهدا هاتووه که هەپەگە لەڕۆژی ۲۵ی ئەم مانگەدا زنجیرەیەک "چالاکی" لە ناوچەکانی پارێزگای بەتلیس ئەنجامداوەو توانیویانە ۱۰سەربازی تورکیا بکوژن و چەند سهربازی دیکەش بریندار بکەن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لەهەمان رۆژدا و لە ناوچەی هیزان، هێزهکانی هەپەگە دوو سەربازی دیکەی سوپای تورکیایان کوشتووە.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، هێزەکانی پاراستی گەل باس لەوە دەکەن لە بەرەبەیانی رۆژی ۱۹ی نیسان، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەی کیربۆرانی پارێزگای ماردین دەستپێکرد بەبەشداری ۵ هەزار سەرباز و رۆژی ۲۲ی نیسان ئهو ئۆپراسیۆنهیان کۆتایی پێهاتووه.
Your Comment