AP ١٣٩٤ ڕەزبەر ١٩ ١٧:١١

پاشهاتەکانی دوو تەقینەوە؛

خۆپیشاندان لە ئەستەنبۆڵ و داخوازی بۆ دەستلەکارکێشانەوەی ئەردۆغان

خۆپیشاندان لە ئەستەنبۆڵ و داخوازی بۆ دەستلەکارکێشانەوەی ئەردۆغان

خەڵکی ئەستەنبۆڵ لە کاردانەوە بە تەقینەوەکانی ڕۆژی رابردووی ئەنقەرە خۆپیشاندانیان کرد و داوایان کرد کە سەرۆک کۆمار دەستلەکاربکێشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیتێرز، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی سەدان کەسی لە ئەستەنبۆڵ پاش دروشمدان دژی دەوڵەتی تورکیا توندوتیژی لێکەوتەوە.

 خۆپیشاندەران کە خوازیاری دەستلەکارکێشانەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بوون، پارتی دادوگەشە بە بەرپرسیاری پەرەپێدانی توندوتیژی لە تورکیا دەزانن.

 لە کاردانەوە بەم ناڕەزایەتییە، پۆلیسی تورکیا بە هاویشتنی گازی فرمێسکڕێژ، ڕێگری کرد لە درێژەپێدانی ڕێپێوانەکە.

بە هۆی دوو تەقینەوەی خۆکوژی ڕۆژی ڕابردوو شەمە ۱۸ ی رەزبەر، لە نێزیکی وێستگەی شەمەندەفەری ئەنقەرە و لە ناو ئاپۆڕی گردبوونەوەی «ئاشتی و دیمۆکراسی» لانی کەم ۹۵ کەس کوژران و زیاتر لە ۲۰۰ کەس بریندار بوون.

News ID 95

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha