به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له گاردهین، له نامه نوێیه‌کانی سیلڤیا پلات که تاکوو ئێسته نه‌بینراوه ده‌توانین به ڕوونی بیبنین، تێد هیوزی شاعر که ناوبانگێکی جیهانی هه‌یه، دوو ڕۆژ به‌ر له‌وه‌ی منداڵه‌که‌ی له‌بار ببات، لێیداوه. ئه‌و له‌و ڕۆژه‌دا هیوای مه‌رگ و نه‌مانی خواستووه.
ژیانی هاوسه‌رگیری سیلڤیا پلات و تێد هیوز ناوبانگێکی جیهانی هه‌یه و ئه‌م نامانه لایه‌نێکی زۆر سرنج ڕاکێشی دیکه‌ی ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه ئه‌ده‌بیه‌ی جیهان نیشان ده‌دات.
ئه‌م نامانه له نێوان ۱۸‌ی فێڤرییه‌ی ۱۹۶۰ و ۴‌ی فێڤریه‌ی ۱۹۶۳، یانی یه‌ک هه‌فته دوای کۆچی دوایی سیلڤیا پلات نووسراوه و سه‌رده‌مێک له ژیانی ئه‌م شاعره ناوداره نیشان ده‌دات که بۆ لێکۆڵه‌رانی ئه‌ده‌بی گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆریان هه‌یه.
پلات دوای به‌ناوبانگ بوون له‌گه‌ڵ تێد هیوزی بریتانیایی زه‌ماوه‌ندی کرد، ئه‌و له نامه نووسیندا که‌سێکی یه‌کجار جدی بوو، به‌ڵام دوای کۆچ کردنی، تێد هیوز ڕایگه‌یاند که نازانێت چی به سه‌ر نامه‌کانی پلاتدا هاتووه.
ئه‌م نامانه بریتین له ۹ به‌ش، ئه‌ویش دوای ئه‌وه نووسراوه که سیلڤیا پلات ساڵی ۱۹۶۲ تێگه‌یشت که تێد هیوز په‌یوه‌ندی دڵداری به ئاسیا دیڤێلی، هاوڕێیه‌وه هه‌یه.
نامه‌کان دوای ئه‌وه جیهانی بووه‌ته‌وه که له حهڕاجییهکدا به نرخی ۸۷۵ هه‌زار دۆلار فرۆشران. ئه‌م نامانه بۆ دوکتورێکی ده‌روونی نووسراون که پلات له لای عیلاجی پزشکی وه‌رده‌گرت.
دواجار سیلڤیا پلات له جولای ۱۹۶۲ له تێد هیوز بۆ هه‌میشه جیا بوویه‌وه و له فێڤرییه‌ی ۱۹۶۳ خۆی کوشت.
Your Comment