به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، نیکی هێلی، نوێنه‌ری ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی پێنج شه‌مه ڕایگه‌یاند که به‌رپرسانی واشنتۆن له جه‌خت کردن و چاودێڕی کردن به سه‌ر سیاسه‌تی وەلاوەنانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات له سووریا پاشه‌کشه‌یان کردووه.
نیکی هێلی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: یه‌که‌مایه‌تی ئێمه چیدی دیکه چاوه‌ڕوانی و جه‌خت کردن له لادانی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات نییه. یه‌که‌مایه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه که چۆن ده‌بێت هاوکاری خه‌ڵکی سووریا بکه‌ین و پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ورد به بابه‌ته‌کانی سووریادا بکه‌ین.
ئه‌و له درێژه‌دا زیادی کرد: ئێمه پێویست نییه که جه‌خت له وەلاوەنانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بکه‌ین، به تایبه‌ت هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕابردووی ئه‌مریکا.
Your Comment