به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ۲ی ڕه‌شه‌مێ له لایه‌ن ڕێکخراوی یۆنۆسکۆوه به ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی ناسراوه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له شاره کوردییه‌کانی ئێرانیش به ده‌یان کۆڕ و کۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به گرنگی زمانی دایکی و پاراستنی زمانی کوردی به‌ڕێوه چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی بێجگه له شاره‌کان به ده‌یان گوندی سه‌ر به شاره کوردییه‌کانیش ئێران ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیان پیرۆز کرد. له گوندی حهشهمێز که سه‌ر به شاری کامیارانه و نزیکه له شاری سنه، منداڵانی ئه‌م گونده ڕێوڕه‌سمێکی خونچیلانهیان بۆ پیرۆز کردنی ڕۆژی زمانی دایکی به‌ڕێوه برد و تێدا چه‌ندین شێعری کوردیان خوێنده‌وه و به جلی به‌رگی کوردی به‌شداری بۆنه‌که‌یان کرد.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به فه‌رمی و له کتێبخانه‌ی گشتی گوندی حهشهمیز به‌ڕێوه‌چوو. له‌م گونده‌دا وانه‌ی زمانی کوردیش ده‌وترێته‌وه و هه‌ر له ئێستاوه منداڵانی گونده ده‌توانن به زمانی کوردی بخوێننه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ وه‌ک ساڵانی ڕابردووش له گوندی نه‌ی که سه‌ر به شاری مه‌ریوانه ڕێوڕه‌سێکی گشتی بۆ ڕێز گرتن له زمانی دایکی به‌ڕێوه چوو، له‌م گونده‌دا هه‌رچی ساڵه له‌گه‌ڵ ڕێز گرتن له ڕۆژی زمانی دایکی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هه‌ژاریش ده‌گیردرێت و شێعره‌کانی له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا ده‌خوێندرێته‌وه.
له شاری سه‌قزیش له گوندی ساحێو، ڕێوڕه‌سمێک بۆ ڕێز گرتن له ڕۆژی زمانی دایکی له خوێندنگه‌ی مامناوه‌ندی ئه‌م شاره به‌ڕێوه چوو، له‌م ڕێوڕه‌سمه‌شدا منداڵان به جل و به‌رگی کوردیه‌وه چه‌ند شێعرێکی کوردیان خوێندوه.
یه‌کێکی دیکه له‌و به‌رنامانه‌ی که له ڕۆژی زمانی دایکیدا له ئێران ئه‌نجام بووه، به‌ڕێوه چوونی پێشانگای تایبه‌ت به زمانی دایکی بوو، له‌م پێشانگایه‌دا کتێبه‌کانی تایبه‌ت به زمانه ناوچه‌ییه‌کانی ئێران نمایش کرا.
هه‌ر به پێی هه‌واڵی ئاژانسی مێهر، ڕۆژی سێ شه‌مه، ۳‌ی ڕه‌شه‌مێ له شاری تاران و له کتێبخانه‌ی گشتی ئیڕشادی شاری تاران، پێشانگایه‌ک تایبه‌ت به زمانی دایکی کرایه‌وه و له‌م پێشانگایه‌دا ته‌نیا ئه‌و کتێبانه نمایش کران که په‌یوه‌ندییان به زمانی دایکیه‌وه هه‌یه، یان ئه‌وه‌ی به زمانێکی ناوچه‌یی له ئێران‌دا نووسراون. به‌شێکی هه‌ره زۆری ئه‌م پێشانگایه تایبه‌ت کراوه به‌و کتێبانه‌ی که به زمانی کوردی نووسراون و له ئێران‌دا له بازاڕدا بڵاو بوونه‌ته‌وه.
ڕۆژی ۲۱‌ی فێڤرییه له لایه‌ن یۆنسکۆوه به ڕۆژی زمانی دایکی ناسراوه، ئه‌م ڕۆژه له کۆنفڕانسێکی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له ساڵی ۱۹۹۹ی زاینی دیاری کرا و بۆ ڕێز گرتن له زمانه‌کانی جیهانه. یۆنیسکۆ ساڵی ۲۰۰۸ ڕایگه‌یاند که نزیک به ۶ هه‌زار زمانی زیندوو له جیهاندا هه‌یه که تاکوو کۆتایی سه‌ده‌ی ۲۱ نزیک به ۳ هه‌زار زمان به ته‌واوی له‌بیر ده‌کرێته‌وه. و ئه‌مه به‌شێکه له گه‌نجینه‌ی فه‌رهه‌نگی مرۆڤ که ده‌بێت هۆشمان پێیه‌وه بێت.
شایانی باسه که هه‌ر ساڵ له ئێران ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی له سه‌رجه‌م شار و گونده‌کانی شاره کوردییه‌کان پیرۆز ده‌کرێت و له ئێستادا خوێندن به زمانی کوردی له ئێران ئازاده و ته‌نانه‌ت له گونده‌کانیش مامۆستایانی زمانی کوردی وانه‌ی زمانی کوردی به منداڵانی کورد ده‌لێنه‌وه و جه‌ژنی بۆده‌گرن.
Your Comment