بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ەواڵدەری سەید مەهدی فەرشادان، نوێنەری خەڵکی زنە، دیواندەرە و کامیاران لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی، سەید مەهدی فەرشادان لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە ئامادەبوونی ٦ نوێنەری خەلکی کوردستان لە مەجلیس بەڕێوە چوو، بە دەنگدانێ وەکوو سەرۆکی مەکۆی نوێنەرانی پارێزگا هەڵبژێردرا.
ناوبراو لە ئەو کۆبوونەوەیەدا بە وتنی ئەوەی کە خەڵکی پارێزگای کوردستان لە گەڵ کێشەی زۆر لە بوارەکانی ئاو، کشتوکاڵ، پیشە، وەبەرهێنان و کاردا بەرەوڕوون، وتی: نوێنەران و دەسەڵاتداران ئەبێ بۆ چارەسەری ئەو کێشانە هەوڵی جیدی تر بدەن.
فەرشادان تۆکمەکردنەوەی پێوەندی نێوان نوێنەرانی پارێزگای بە یەکمایەتیە بنەڕەتیەکانی خۆی ناو برد و وتی: پێوەندی و هاوکاری ئێستای نوێنەرانی کوردستان باشە بەڵام بۆ ئەنجامی کارگەلێکی گەورەتر و چارەسەری کێشە زۆرەکان ئەبێ زیاتر لە ڕابردوو هەوڵ بدرێت.
Your Comment