به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ئانادۆڵۆ، ڕۆژی ڕابردوو هێزی ئاسمانی سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی دژی په‌که‌که له باکووری عێراق ئه‌نجام دا.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی هێزی ئاسمانی سوپای تورکیا ۵ بنکه و هوماری په‌که‌که‌یان له سێ ناوچه‌ی خاکورک، خهفتانین و سینات له کوردستانی عێراق بوردومان کردووه.
شیاوی ئاماژه‌یه که ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ناوبه‌ناو هێزی ئاسمانی تورکیا بوردومانی ناوچه‌کانی بناری قه‌ندیل له دیوی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و به بیانووی لێدانی هێزه‌کانی په‌که‌که تا ئیستا خه‌ساری زۆری له خه‌ڵک، جووتیاران و سروشتی کوردستانی عێراق داوه.
Your Comment