به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، نوری مالکی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕۆژی شه‌مه له دیدار له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، باڵوێزی ئێران له به‌غدا جه‌ختی کرد که سه‌رکه‌وتنی عێراقییه‌کان به سه‌ر داعش کاریگه‌ری به‌سه‌ر گرووپه تووندڕه‌وه‌کان له ناوچه‌که‌دا ده‌بێت و ده‌توانێت ببێته هۆی شکستی زیاتری ئه‌وان.
ئه‌و هه‌روه‌ها داوای له وڵاتانی جیهان کرد تاکوو بۆ وشک کردنی داعش یارمه‌تی زیاتری عێراق بده‌ن.
هه‌ر له‌مباره‌وه نووسینگه‌ی نوری مالکی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی دا که جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق و حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، باڵوێزی ئێران له عێراق پێکه‌وه دیداریان کرد و له‌م دیداره‌دا ئاڵ و گۆڕه‌کانی عێراق و ناوچه‌که خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ کردن.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه که هه‌ر دوو لا به‌ره‌کانی شه‌ڕ له پارێزگای نه‌ینه‌وا و چۆنیه‌تی هێزه‌کانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبیان له‌م ناوچه‌یه تاوتوێ کردووه.
نوری مالکی له‌م دیداره‌دا جه‌ختی کرد که سه‌رکه‌وتنی عێراقییه‌کان به سه‌ر داعش کاریگه‌ری به‌سه‌ر گرووپه تووندڕه‌وه‌کان له ناوچه‌که‌دا ده‌بێت و ده‌توانێت ببێته هۆی شکستی زیاتری ئه‌وان.
له لایه‌کی دیکه‌وه باڵوێزی ئێران له به‌غداش جه‌ختی کرد که ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی کردنی خه‌ڵکی عێراق و سپاسی هه‌وڵه‌کانی نوری مالکیشی کرد که به‌رده‌وام له دوای په‌ره‌دان به ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌یه له عێراق و گرنگی به په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق ده‌دات.
Your Comment