به راپۆرتی ئاژانسی مێهر، مێسی شه‌وی رابردوو گه‌یشته ڕیکوردی ۶۰۰ یاری فه‌رمی و له‌م ماوه‌یه‌دا ۴۷۰ گۆڵی تۆمار کردووه.
یاریزانی ئارژانتینی که یه‌که‌مین جار له وه‌رزی ۵ ی ساڵی ۲۰۰۴ بۆ بارسێلۆنا چووه‌ته مه‌یدان، ئێستا دوازده‌هه‌مین وه‌رزی ئاماده‌بوونی له‌م یانه تێده‌په‌ڕێنێت.
مێسی له ۳۲۳ یاری له لالیگا ۲۹۰ گۆڵی تۆمار کردووه و به ۵۰ یاری له پێشبڕکییه‌کانی کۆپا دل ڕی ۳۴ گۆڵی تۆمار کرد.
مێسی ۱۰۱ یاری خۆی له یانه پالهروانهکانی ئه‌ورووپا ئه‌نجام داوه که ۷۹ گۆڵیشی تۆمار کردوه و ۱۳ یاریشی له سوپر جامی ئێسپانیا بووه که ۱۱ گۆڵی کرد.
هه‌روه‌ها جگه‌له‌مه‌ش مێسی ۴ یاری له سووپر جامی ئه‌ورووپا بووه که ۳ گۆڵی تێدا تۆمار کردووه،۴ یاریشی له جامی یانه‌کانی جیهان ئه‌نجام داوه که ۴ گۆڵی له‌و پیشبڕکێیانهشدا کردووه.
لیۆنێل مێسی به‌رله بارسا، بۆ یانه‌ی ئالبی سلسته چووه مه‌یدان و له ۱۰۵ یاریدا ۴۹ گۆڵی تۆمار کرد.
Your Comment