به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له دوێنێ هه‌ینیه‌وه بارینی به‌فر له زۆربه‌ی شاره کوردییه‌کانی ئێران ده‌ستی پێ کردووه هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه زۆربه‌ی جاده و بانه‌کان له گونده‌کانی کوردستان به تایبه‌ت له سه‌وڵاوا و کامیاران داخراون.
ئه‌گه‌رچی دوێنێ هه‌ینی به‌فر بارین که‌می کرد، به‌ڵام ئیداره‌ی که‌شناسی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند که ڕۆژانی شه‌مه و یه‌کشه‌مه به‌فر بارینی به‌خوڕ ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
محه‌مه‌د ڕاشد موده‌ڕس گورجی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتی ڕێگا و بانه‌کانی کوردستان له‌مباره‌وه وتی: له ئێستادا زیاتر له ۷۰۰ هێزی فریاگوزاری ئه‌م ئیداره‌یه به ۵۰۰ ئۆتۆمبیلی قورسی ناو جاده و بانه‌کان سه‌رقاڵی خاوێن کردنه‌وه‌ی جاده‌کانن و به‌رده‌وام خه‌ریکی ئیش کردنن.
ئه‌و زیادی کرد: له دوێنێ شه‌وه زیاتر له ۱۰۰ که‌س له‌ناو جاده‌کاندا مابوونه‌وه که هه‌موویان به سڵامه‌ت ڕزگار کراون، له ئێستاشدا ۲۰۰ گوندی کوردستان به تایبه‌ت کامیاران و سه‌وڵاوا جاده‌کانیان داخراوه و پێویستییان به فریاگوزارییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتی جاده و بانه‌کانی کوردستان وتی: جاده‌ی سه‌قز-مه‌ریوان به هۆی هه‌رسهێنانی به‌فره‌وه داخرا بوو که له ئێستادا کراوه‌ته‌وه و جاده‌که خاوێنه و هاتوچووی تێدا ده‌کرێت.
شایانی باسه که به بۆنه‌ی به‌فر بارینه‌وه، ئه‌مڕۆ خوێندنگه سه‌رتاییه‌کانی زۆربه‌ی شاره کوردییه‌کان وه‌ک سه‌قز، مه‌ریوان، سنه، بانه، دێولان، زێویه، هه‌ورامان، بیجاڕ و کامیاران داخراوه.
Your Comment