به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، ئه‌میر حسه‌ین زه‌مانی، جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی نوێی نه‌وتی نێوان ئێران و عێراق وتی: له سه‌فه‌ری لێژنه‌ی باڵای ئێران بۆ به‌غدا دوو ڕێککه‌وتننامه‌ی نه‌وتی واژۆ کراوه.
ئه‌و زیادی کرد: به پێی ئه‌م دوو ڕێککه‌وتنه کێڵگه نه‌وتییه هاوبه‌شه‌کانی "نه‌فت خانه" و "سه‌ندباد" یان (سیبه) په‌ره‌ی پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها پاڵاوگه نه‌وتی و گازییه‌کانی عێراق له لایه‌ن کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌تی ئێرانه‌وه په‌ره‌ی پێده‌درێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به هه‌نارده کردنی گاز بۆ عێراق وتی: عێراق چاوه‌ڕوانی هه‌نارده کردنی گازی ئێرانه و ئێمه‌ش ئاماده‌یی ئه‌م کاره‌مان هه‌یه، به‌ڵام تاکوو به‌ڵگه‌ی بانکی (ئێڵ سی) له لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ ئه‌م کاره نه‌کرێته‌وه، هه‌نارده کردنی گاز ده‌ست پێناکات.
زه‌مانی نیا له کۆتاییدا وتی: ئێمه هه‌روه‌ها ڕێککهوتمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق کردووه که هه‌رچی زووتره بۆرییه‌کی نه‌وت له نێوان به‌سره-ئابادان دروست بکرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی په‌یوه‌ندی باشتری هه‌ر دوو لا.
Your Comment