بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی یەوم سابع، ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە نەیەویست ناوی بڵاو ببێتەوە، ڕایگەیاند: دەزگا ئەمنییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەراوردێکی باشیان لە سەر شوێنی ژیانی بەغدادی هەیە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەندێ ڕاپۆرتی دەزگا هەواڵدەرییەکانی عێراق ڕایانگەیاندبوو کە ئەبووبەکر بەغدادی لە هەفتەکانی دواییدا و لە بۆمبارانی پارێزگای نەینەوا لە لایەن شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێو دوەڵەتی دژی داعشەوە کوژراوە.
ئەبووبەکر بەغدادی چوارەمین سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعشە کە پاش ئەبوو موسعب زرقاوی، ئەبوو حەمزە موهاجر و ئەبوو عومەر بەغدادی، بووەتە سەرکردەی ئەو گرووپە تیرۆریستیە.
ناوی ڕاستەقینەی بەغدادی کە لە دایک بووی ١٩٧١ ی زایینیە و خەڵکی سامڕایە، ئەبوو دوعا یا کەرار ئیبراهیم بن هاشمی قورەیشیە.
ناوبراو چالاکیەکانی خۆی بە ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستی قاعیدەوە دەستپێکرد و ساڵی ٢٠١٠ بە فەرمانی ئوسامە بن لادەن کرایە سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی لە عێراق.
Your Comment