به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، جان کری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کاردانه‌وه به قسه‌کانی دۆناڵد ترامپ سه‌باره‌ت به به‌رجام وتی: ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران بووته‌وه هۆی ئه‌وه‌ی که جیهان ئه‌من تر بێت و وڵاتانی ئا‌ڵمانیا، ئه‌مریکا، ئه‌ورووپا و ئیسڕائیل سه‌قامگیرتر بن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به پێبه‌ند بوون به به‌رجام وتی: ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه که ئایا درێژه به‌م ڕێگا ده‌ده‌ین یان نا.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه ئاگادارین که ئیسڕائیل هێشتا نیگه‌رانی هه‌ڵس و که‌وته‌کانی ئێرانه، به‌ڵام ئێمه دڵنیایی ده‌ده‌ین که گه‌ر ئێران هه‌ر دژایه‌تییه‌کی ئیسرائیل بکات به‌رپرچی ده‌ده‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێران له 3.5 له سه‌د زیاتر ئۆران‌یۆم بپیتێنێت ئێمه به خێرایی ئاگادار ده‌بینه‌وه چون ڕچاوی ده‌که‌ین، ئێمه و وه‌زارتی به‌رگری ئه‌مریکاش دڵنیان له‌م بابه‌ته.
جان کری جه‌ختی کرد: جیاواز له‌وه‌ی ئایا ئاکاری ئێران ده‌گۆڕدرێت یان نا، من دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه که ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی هه‌موو ڕێگاکانی دروست کردنی بۆمبی ناڤۆکی له ئێران ده‌به‌ستێت، که‌واته ئه‌م ڕێککه‌وتنه کارێکی دروست بوو.
ئه‌و له کۆتاییدا وتی: ئه‌م ڕێککه‌وتنه ڕێککه‌وتنێکی هه‌تاهه‌تایی و باشه و ئاژانسی ناڤۆکی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام چاودڕێڕی ده‌کات.
Your Comment