AP ١٣٩٥ سەرماوەز ٤ ١٦:١٩

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تورکیا:

۱۰ هەزار فەرمانبەر بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ پەکەکە دەرکران

۱۰ هەزار فەرمانبەر بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ پەکەکە دەرکران

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تورکیا دەڵێت زیاتر لە ۱۰ هەزار فەرمانبەری دەوڵەتی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ پەکەکە لە کار دەرکراون. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەممەد موەزن ئوغڵوو وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە وتووێژ لە گەڵ سی ئێن ئێن تورک لە دەرکردنی زیاتر لە ۱۰ هەزار و ۵۰۰ فەرمانبەری ئەم وڵاتە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ پەکەکە هەواڵی دا.  

تورکیا لە یەک ساڵی ڕابردووەوە بەم لا هێرشەکانی خۆی دژی پەکەکە لە ناوچە کوردنشینەکانی باشووری ئەو وڵاتە چڕ کردووەتەوە، تا ئێستا سەرەڕای دەستگیر کردنی سیاسەتوانانی کورد، سەدان مامۆستاشی بە گومانی هاوکاری لە گەڵ پەکەکە لە کار دەرکردووە. 

شیاوی باسە کە تورکیا لە کاتی کوودەتا شکستخواردووەکەی ۱۵ ی جوولایوە، ۱۲۵ هەزار بەرپرسی دەوڵەتیی لە کار ڕاوەستاندووە یا دەریانیکردووە. لەم نێوانەدا ڕوون نیە کە ئایا ڕێژەی ۱۰ هەزار و ۵۰۰ کەسە تازە ڕاگەیێندراوەکە لە لایەن وەزارەتی کاری تورکیاوە ئامارێکی نوێیە یا بەشێکە لە ۱۲۵ هەزار کەسە پێشووەکە.

News ID 6700

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha