به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی له میانه‌ی په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاری ئه‌و پاره‌ته، وتی: داوا ده‌كه‌ین هاوسهرۆكو په‌رله‌مانتارانی HDP ئازاد بكرێن.
وتیشی: ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی هێمن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكرێت و ڕێز له‌ئیراده‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی توركیا بگیرێت كه ئه‌وانیان هه‌ڵبژاردووه.
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان HDPو ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ئه‌و پارته یاساییه‌ی توركیا، نیگه‌رانی كردین و "له‌وباوه‌ڕه‌داین كه ئه‌وه بارودۆخی توركیا تووشی ئاڵۆزی ده‌كات."
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها داوا له HDPهیش ده‌كات "وه‌ك پارتێكی یاسایی له توركیا، له چوارچێوه‌ی یاساكانی توركیادا هه‌ڵسوكه‌وت بكات".
نێچیرڤان بارزانی هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئامه‌د ئیدانه ده‌كات، كه هه‌ر دوێنێ بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی سڤیل‌و پۆلیس.
ڕاشیگه‌یاندووه که "داوا ده‌كه‌ین له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كدا، ده‌ست به پرۆسه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه له‌پێناو چاره‌سه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه‌دا، بكرێته‌وه".
Your Comment