بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت وتەکانی بەرپرسانی تورکیا و پێداگرییان لە سەر بەشداری کردن لە ئۆپراسیۆنی موسڵ ئاشکرای کرد پرسی تیرۆریزم پرسێکی گرینگە و هەر دەوڵەتێکیش کە بتوانێت لەگەڵیدا شەڕ بکات زۆر باشە بەڵام ئەمە نابێ ببێتە هۆی پێشێل کردنی سەروەری وڵاتێک.
ناوبراو وتی: هەر جۆرە بەشداری کردنێک لە ئەم شەڕەدا ئەبێ بە ئاگاداری و مۆڵەتی دەوڵەتی ناوەندی عێراق بێت.
قاسمی لە درێژەدا بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی گشتیی دانوستانەکانی ئێران و ئەورووپا وتی: ئەم دانوستانانە ئەگەری هەیە کە دێسامبەر لە بڕووکسێل بەڕێوە بچێت.
ناوبراو زیادی کرد : دانوستانەکانی ئێران و ئەورووپا لە ئاستی جێگرانی وەزیردا ئەنجام دەبێت و پرسی زۆر دانراوەن کە لەسەریان باس بکرێت، لەوانە پرسی مافی مرۆڤە بەڵام بە گشتی لە سەر مافی مرۆڤ نیە.
Your Comment