به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له سکای نیووزی عه‌ره‌بی،چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی میدیایی باس له‌وه ده‌که‌ن که له ئۆپراسیۆنه‌که‌ی دوێنێ هێزه ئه‌منییه‌کانی فه‌ره‌نسا له ناوچه‌ی سێنت دێنیز،عه‌بدولحه‌مید ئه‌با عوود،تیرۆریستی به‌لژیکی و پلاندارێژی سه‌ره‌کی هێرشه‌کانی پاریس که بووه هۆی کوژرانی زیاتر له ۱۳۰ که‌س،کوژراوه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که فرانسوا مۆلان،دادستێنی گشتی فه‌ره‌نسا له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند: گرووپی پشکێنه‌ر تا ئێستا نه‌یتوانیوه شوناسی ئه‌و که‌سانه‌ی که کوژراون به وردی بدۆزێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند که له ئۆپراسیۆنی ڕۆژی چوارشه‌مه‌دا عه‌بدولحه‌مید ئه‌باعوود ده‌ستگیر نه‌کراوه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریکایی واشنتۆن پۆست له زمان به‌رپرسانی ئه‌ورووپایی له ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌ره‌نسا پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کردووه که ئه‌با عوود کوژراوه.
پۆلیس فه‌ڕه‌نسا له درێژه‌ی هێرشه‌کانی خۆی بۆ ناوه‌ندی کۆبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌کان هێرشی کردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سێنت دنیس(سێن دۆنی) دەرئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنە دەستگیری ۵ کەس و کوژران و بریندار بوونی ۶ گومانلێکراوی توندڕەو بووە بەڵام عەبدولحەمید ئه‌با عوود لەناویاندا نییە و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
Your Comment