AP ١٤٠٥ جۆزەردان ١٠ ٠٧:٢٨

ئێران درۆنێکی هێرشبەری ئەمریکای تێکشکاند

ئێران درۆنێکی هێرشبەری ئەمریکای تێکشکاند

وەزارەتی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ1ی سەر بە سوپای تیرۆریستی ئەمریکای تێکشکاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە ئیدارەی پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ1 سەر بە سوپای داگیرکەری ئەمریکا چووەتە ناو ئاوەکانی ئێران و بە نیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دوژمنکارانە بووە. دەستبەجێ لەلایەن مووشەکە بەرگرییە ئاسمانییە مۆدێرنەکانی سوپای پاسداران چاودێری کرا و کرایە ئامانج و خراوەتە خوارەوە.

بەشی بەرگری ئاسمانی سوپای پاسداران هۆشداریدا لەوەی ئاوە نیشتمانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و هەر دەستدرێژییەک بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

News ID 59610

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha