AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ١١ ١٨:٤٢

ئێران بۆ کۆمپانیاکانی بواری ICT و AI : یەک تیرۆر لە ئێراندا بکرێت خاپوورتان دەکەین

ئێران بۆ کۆمپانیاکانی بواری ICT و AI : یەک تیرۆر لە ئێراندا بکرێت خاپوورتان دەکەین

ئێران بۆ کۆمپانیاکانی بواری ICT و AI وتی: ئەو کۆمپانیایانە کە بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە پلاندانانی تیرۆریستیدا دەکەن، دەبنە ئامانجی ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی هەر تیرۆرێک.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوە چاوپۆشیتان لە هۆشدارییە دووبارەکانمان کرد سەبارەت بە پێویستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان و ئەمڕۆش ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئێرانی لە هێرشە تیرۆریستییەکانی ئێوە و هاوپەیمانە ئیسرائیلییەکانتان شەهید بوون؛ بەو پێیەی بناغەی سەرەکی لە پلاندانان و بەدواداچوونی ئامانجەکانی تیرۆر کۆمپانیاکانی ICT و AIی ئەمریکین، لە وەڵامی ئەم ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیانەدا، لەمەودوا دامەزراوە سەرەکییە کاریگەرەکان لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکاندا، دەبنە ئامانجی ڕەوامان.

ئامۆژگاری فەرمانبەرانی ئەو دامەزراوانە دەکەین کە دەستبەجێ شوێنی کارەکانیان بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان ڕزگار بکەن. هەروەها دانیشتووانی دەوروبەری ئەم کۆمپانیا تیرۆریستیانە لە هەموو وڵاتانی ناوچەکەش پێویستە شوێنەکانیان بە دووری یەک کیلۆمەتر بەجێبهێڵن و بچنە شوێنێکی سەلامەت.

ئەو کۆمپانیایانە کە بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە پلاندانانی تیرۆریستیدا دەکەن، دەبنە ئامانجی ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی هەر تیرۆرێک.

بەم شێوەیە ڕادەگەیەنرێت؛

1. sisco2. HP3. Intel4. Oracle5. microsoft6. Apple7. Google8. Meta9. IBM10. DEL11. Plantier12. Nvidia13. GP. Morgan14. Tesla15. GE16. Spire Solution17. G4218. Boeing

ئەم کۆمپانیایانە چاوەڕوانی لەناوبردنی یەکەکانی خۆیان دەکەن لە بەرامبەر هەر تیرۆرکردنێک لە ئێران کە لە کاتژمێر ٨:٠٠ی شەوی چوارشەممە ١ی ئاوریل بە کاتی تاران دەست پێدەکات.

News ID 59047

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha