AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٣ ٠٩:٢٩

سپا ڕایگەیاند:

هێرش بکەنە سەر کارەبا دڵنیا بن کارەباتان دەکەینە ئامانج

هێرش بکەنە سەر کارەبا دڵنیا بن کارەباتان دەکەینە ئامانج

پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی کرد کە هەر هەڕەشەیەک لە ئاستێکدا وڵام دەدەینەوە کە نوێرن دووبارەی کەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: سەرۆک کۆماری درۆزن، تیرۆریست و منداڵکوژی ئەمریکا پاگەندەی کردووە کە سپای پاسداران دەیەوێت ئاوشیرینکەری ناوچەکە لەناو ببات و وڵاتانی ناوچەکە بخاتە زەحمەتەوە. ئەرتەشی تیرۆریستی ئەمریکا شەڕی دەستپێکرد بە کوشتنی سەد و هەشتاد منداڵی ئێرانی و تا ئێستا پێنج ژێرخانی ئاوگەیاندن لەوانە ئاوشیرینکەری دوورگەی قێشمی کردۆتە ئامانج، ئێمە کاری وامان نەکردووە.

هەروەها رایگەیاند: سەرۆک کۆماری تیرۆریستی ئەمریکا هەڕەشە دەکات کە هێرش دەکاتە سەر کارەبای ئێران و ئاساییە کە هێرش بۆ سەر کارەبا خزمەتگوزارییەکانی وەک نەخۆشخانە، تۆڕی ئاو و ئاوشیرینکەر تووشی قەیران دەکات، ئێمە تەنیا ڕامانگەیاندووە کە ئەگەر کاری وا بکەن لە تۆڵەدا هێزگەی کارەبای رژێمی زایۆنی و هێزگەکانی کارەبای وڵاتانی ناوچەکە کە بنکەی ئامریکایان تێدایە و هاوکات ژیرخانی ئابووری و پیشەسازی و وزە کە ئەمریکا پشکیتێدایە دەکەینە ئامانج گومانتان نەبێ ئەم کارە دەکەین.

ئەوەش هاتووەکە ئێوە لە نەخۆشخانەتان داوە ، ئێمە وامان نەکردووە. ناوەندەکانی فریاکەوتنتان لێدا، بەڵام کاربا لیبدەن کارەباتان لێدەدەین.

News ID 58968

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha