بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی کیۆدۆی ژاپۆن سەبارەت بە شەڕی سەپێندراوی ئەمریکاو ڕژێمی زایۆنی بە سەر ئێراندا، هەندێ بابەتی شیکردەوە.
هەواڵنێر: سەبارەت بەم شەڕە نادادپەروەرانە دژی ئێران پەیامێکتان بۆ کەمۆڵگای نێودەوڵەتی هەیە؟
عێراقچی: پەیامی ئێمە ئەوەیە کە ئەم شەڕە شەڕی ئێمە نییە. ئەمە شەڕێکە سەپێندراوە بە سەرماندا. ئێمە خەریکی دانوستان بووین لەگەڵ ئەمریکا کە بڕیاریان دا هێرش بکەنە سەرمان، ئەمە دەستدرێژی ئاشکرا بوو؛ کارێکی نایاسایی، بێ هۆکار و ئەوەش کە ئێمە دەیکەین بەرگری لە خۆمانە. ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگری کردن لە خۆمان تا هەر ئاستێک و کاتێ کە پێویست بکات. کەواتە هیوادارین کە هەموو جیهان لە بەرانبەر ئەم دەستدرێژییەی ئەمریکا و ئیسڕائیل، یەکدەنگ بن و ئەوان ناچا بکەن ئەم دەستدرێژییە بوەستێنن.
هەواڵنێر: چاوەڕوانیتان لە ژاپۆن چییە؟
عێراقچی: ژاپۆن هەمیشە هەڵوێستی جیاوازی بووە و بەجۆرێک بە دۆستی ژاپۆن ناسراوە. هەمیشە پەیوەندی باشمان لەگەڵ ژاپۆن بووە. هیوادارین ژاپۆن بتوانێ ڕۆڵی سازێنەر بۆ کۆتایی هێنان بەم دەستدریژییە بگێرێت و دڵنیا بێت لەوەی کە ئەم شەڕە نادادپەروەرانە بە تەواوەتی دەوەستێت.
هەڵوێستی ئێمە ئەمەیە و دووپاتی دەکەینەوە کە ئاگربڕمان ناوێت. چونکوو نامانەوێت سیناریۆی ساڵی ڕابردوو دووپات بێتەوە.شەڕ دەبێت بە تەواوەتی و بۆ هەمیشە کۆتایی بێت و دەبێ دەستەبەسەرییەک هەبێت کە ئەمە دووپات نابێتەوە و ئەو خەسارانەش لە ئیران دراوە دەبی قەرەبوو بیتەوە.
هەواڵنێر: ئێستا نێوبژیوان هەیە بۆ گەیشتن بە ئاگربڕ؟
عێراقچی: هەندێ وڵات لە هەولدان ڕۆڵی ئیجابی و سازێنەر بگێڕن. ئێمە پێشوازی دەکەین لە هەر دەستپیشخەرییەک کە بە تەواوەتی ئەم شەڕە کۆتایی بینیت. ئامادەی بیستن و لیکدانەوەین. بەڵام لە ئیستا هەرچەند هەندێ وڵات لە هەولدان بۆ دۆزینەوەی ریگاچارە، دیار نییە ئەمریکا ئامادەی وەستاندنی دەستدریژیی بێت بۆیە ئیمە بەردەوام دەبین لە بەرگری کردن لە خۆمان.
هەواڵنیر: مەرجی ئێران بۆ ئاگربر جییە؟
عێراقچی: ئێمە بە دوای ئاگربڕەوە نین. ئێمە خوازیاری کۆتایی هاتنی هەمیشەیی و گشتگیر و تەواوی شەڕین و تەنیا ئەو ڕێگایەشمان قبووڵە.
هەواڵنێر: ژاپۆن لە باری ئابووریەوە بەستراوە بە گەرووی هورموزەوە، ئێران لەمبارەوە وڵامی بۆ داخوازی ژاپۆن چییە؟
عێراقچی: ئێمە گەرووی هورمۆزمان دانەخستووە، تەنیا بۆ پاپۆڕەکانی دوژمنەکانمان و ئەو وڵاتانەی هێرشیان کردۆتە سەرمان داخراوە. بۆ دیکەی وڵاتانی جهاین گەرووی هورموز دانەخراوە. ئێمە ئامادەین تێپەڕین ئەمن و هێمن دەستەبەر بکەین.
Your Comment