AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٦ ١٩:٢١

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا سزا نوێیەکانی پەیوەست بە ئێرانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە گەمارۆ نوێیەکانی پێوەندیدار بە ئێرانی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: سزای پەیوەندیدار بە ئێران بەسەر ٤ کەس و ٣٠ ڕێکخراوەدا سەپێنراوە.

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکی کورت و بەپەلەدا ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ٤ کەس و چەند قەوارە و کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی پەیوەندیدار بە ئێرانەوە سەپاند.

تا ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەکی دیکە لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

News ID 58685

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha