AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٦ ١١:١٦

کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە هەڵمەتی درۆ و فریوی ئەمریکا لە دژی ئێران

کاردانەوەی  وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە هەڵمەتی درۆ و فریوی ئەمریکا لە دژی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دووپات کردنەوەی پاگەندە درۆکان لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلەوە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و دیکە بابەتە هاوپەیوەندەکان لەگەڵ ئێران، نووسی: درۆزنە شارەزاکان لێزانی تایبەتیان بۆ فریودان هەی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، بە ئاماژە بە دووپات کردنەوەی پاگەندە درۆکان لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلەوە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و دیکە بابەتە هاوپەیوەندەکان لەگەڵ ئێران، نووسی: درۆزنە شارەزاکان لێزانی تایبەتیان بۆ دروست کردنی ڕاستی بێ بنەما هەیە.
درۆیەک ئەوەندە دووپات دەکەنەوە هەتا ڕواڵەتی ڕاستی لەخۆ دەگرێت؛ ئەوە، بنەمایەکە کە لەلایەن ژۆزێف گوبلز وەزیری ئیتلاعاتی ئەڵمانیای نازی و ڕاوێژکاری هیتلرەوە داهێنرا و بە شێوەی بەربڵاو بەکار هێنرا.

ئەو بنەمایە ئێستا بە شێوەی سیستەماتیک لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکا و شەڕخوازانی دەوروبەریانەوە، بەتایبەتی ڕژێمی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل، بۆ بەرەوپێش بردنی هەڵمەتی ئەهریمەنی بڵاو کردنەوەی ئیتلاعاتی درۆ و ساختە لە دژی گەلی ئێران بەکار دەهێنرێت. ئەوەی کە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، مووشەکی بالستیکی کیشوەرپێوی ئێران و ژمارەی گیان بەختکردووەکانی نائارامیەکانی بەفرانبار پاگەندە دەکرێت، شتێک جگە لە دووپات کردنەوەی کۆمەڵێک درۆی گەورە نییە.
هیچکەس نابێت فریوی ئاوەها درۆگەلێک بخوات.

News ID 58678

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha