بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ خه‌ندان، به‌دیاریكراوی له‌نێوان بازگه‌ی كه‌ڵه‌وانان و ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر كه گوللـه نه‌بڕبوه، به‌درۆن كراوه‌ته ئامانج ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، "له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا دوو كه‌س هه‌بوون، یه‌كێكیان به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوه و له‌ئێستادا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی گواستراوه‌ته‌وه.
دەوترێت ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، هێرش ره‌نجبه‌ری ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕگێڕان بووە، گوایە ئۆتۆمبێله‌كه هی عومه‌ر ئیلاخانی زاده جێگری سكرتێری كۆمه‌ڵه بووە.
سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوكان لەبارەی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی کەڵەوانان رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلەکە چەک و تەقەمەنی تێدابوە، لەئێستاشدا هێزە ئەمنیەكان لێكۆڵینەوە دەكەن
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش وتی: پێناچێت بە درۆن یان هەر هۆکارێکی ئەمنی ئەو ئۆتۆمبێلە تەقیبێتەوە و وەرگەڕاوە و چەک و چۆڵی تێدابووە و تەقیوەتەوە.
Your Comment