بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕەخنە لە بەردەوام بوونی داگیر کاری بەشگەلێک لە خاکی سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە، داوای پابەند بوونی ئەو ڕژێمە بە مافی نێودەوڵەتی و ڕیککەوتننامەی جودا کردنەوەی هێزەکانی پەسەند کراوی 1974 ی کرد و جەخیت کرد کە سەروەری، یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سووریا ئەبێ ڕێزی بۆ دابنرێت.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە دۆخی لەرزۆکی ئەمنیەتی و مرۆیی سووریا، لەسەر بەرەوپێش بردنی ڕەوتی سایاسی گشت گیر بە خاونایەتی دیمەشق، بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەی داعش و پاڵپشتی کۆمەڵگای جیهانی لە بووژانەوەی ئابووری ئەو وڵاتە جەختی کرد.
Your Comment