AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٤ ١٧:٥٣

بەندەری وشک لە کوردستان دەکرێتەوە

بەندەری وشک لە کوردستان دەکرێتەوە

ڕێککەوتننامەی چێ کردنی شارۆچکەی لۆجستیک بەندەری وشک بە ئامادەبوونی ئارەش زرەتەن لهۆنی پارێزگاری کوردستان و ئەمیر دەریاوان شەهرام ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیدارەی پارێزگای کوردستان واژۆ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش زرەتەن لهۆنی ئامانج لە واژۆی ئەو ڕێککەوتننامەیەی چێ کردنی بەندەری وشک و شارۆچکەی لۆجستیک بە ئامانجی گواستنەوەی کاڵا لە بەندەرە باشووریەکانی ئێرانەوە بۆ پارێزگا لە ڕێگای ڕێگای ئاسنی و ئەنجامی کاری گومڕوکی لە ئەو کۆماڵە ڕاگەیاند.

پارێزگاری کوردستان شارۆچکەی لۆجستیکی بەندەری وشی یەکێک لە لایەنە گرینگەکانی ئابووری پارێزگا وەسف کرد و زیادی کرد: هیوادارین چێ کردنی ئەو بەندەرە وشکە بەستێن بۆ گۆڕان و گەشەی ئابووری کوردستان خۆش بکات.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە کوردستانی نزیکترین سنووری زەوینی بە پێتەختەوە هەیە، وتی: ئەو پارێزگا خاوەن دوو سنووری فەرمی ئاڵوگۆریە و پارێزگا دراوسێکانیش دەتوانن لە ئەو دەفرایەتیە کەڵکوەربگرن و کاڵاکانی خۆیان لە مەودایەکی کورت و بە تێچووی گواستنەوەی کەمترەوە جێبەجێ بکەن.

News ID 58563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha