بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای ئومیدفەزا داڕێژەر و سازێنەری مانگیلەگەلی موخابراتی و مانگیلەی خۆجێی کەوسەر، ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لە کاتی تێپەڕینی مانگیلەی کەوسەر بە ئاسمانی ئێراندا، پەیامەکانی ئێمە بەڕێی گەردوون کرا: "22ی ڕیبەندان، شوێنی خویابوونی دەسەڵات و سەربەرزیی گەلێکی خۆڕاگرتە، یەوموڵڵای 22ی ڕیبەندان پیرۆز بێت" و "بە بەشداریی گەرمگوڕتان دوژمن ناهومێد بکەن".
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، مانگیلەی کەوسەر پاش وەرگرتنی پەیامەکان، ئەو پەیامانەی بە وێستگەگەلی ناوخۆیی ئێران و وڵاتانی دراوسێ ڕەوانەکرد و پووە پردێکی گەردوونی بۆ گەیاندنی دەنگی گەلی ئێران بە جیهان.

Your Comment