AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٢ ١٠:٢١

بەرز ڕاگرتنی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەولێر

بەرز ڕاگرتنی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەولێر

بە ئامادەبوونی فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەرز ڕاگرتنی چل و حەوتەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران، لەوانە کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر بەڕێوە چوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو ڕێوڕەسمەدا کە چەندین کەسایەتی بەرچاوی سیاسی، بەرپرسانی ئیداری، میوانانی ناوخۆیی، دیپلۆماتەکان و هەروەها نوێنەرانی وڵاتانی جیاوازی جیهان لە هەرێمی کوردستان بەشدار بوون، فەوزی هەریری بە نوێنەرایەتی لە نێچیرڤان بارزانی چل و حەوتەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی لە سەرکونسوڵ و دیکەی ئەندامانی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێری پیرۆزبایی کرد و بۆ گەلی ئێران ئارەزووی سەرکەوتن و سەقامگیری کرد.

لە درێژەی ئەو وڕێوڕەسمەدا فەرامەرز ئەسەدی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر وێڕای دەسخۆشی لە میوانان و بەشداربووان لەسەر پێوەندی و دۆستایەتی نێوان وڵاتەکان و هەرێمی کوردستان جەختی کرد.

بەرز ڕاگرتنی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەولێر

News ID 58534

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha