وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دانوستانەکانی ڕۆژی هەینی لە شاری مەسقەت سەبارەت بە پرسە ئەتۆمییەکان بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دانوستانەکانی ڕۆژی هەینی لە مەسقەت تەنیا سەبارەت بە پرسە ئەتۆمییەکان بوو.
عێراقچی وەڵامی هەواڵنێری مێهری دایەوە و وتی: پیتاندنی سفر بە هیچ لەونێک لەلای ئێمە قبووڵ ناکرێت.
وتیشی: پیتاندنی ئۆرانیۆم یەکێکە لە پرسە جددیەکانی ناو گفتوگۆکان
ئێمە کێشەمان لە دروستکردنی متمانەدا نییە، بەڵام دەبێت پرەنسیپی پیتاندن قبووڵ بکرێت.
Your Comment