AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١٨ ١١:٥٨

عێراقچی سەبارەت بە پڕۆژەیەکی ئیسڕائیل هۆشداری بە جیهان دەدات

عێراقچی سەبارەت بە پڕۆژەیەکی ئیسڕائیل هۆشداری بە جیهان دەدات

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری لە پرۆژەی فراوانخوازی ئیسرائیل دا و وتی: جیهان دەبێ ئابلۆقە بخاتە سەر ڕژێمی زایۆنی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عێراقچی وتی: داوای سەپاندنی سزای هەمەلایەنە و ئامانجدار دەکەین بەسەر ئیسرائیلدا، لەوانە گەمارۆی دەستبەجێ بۆ سەر فرۆشتنی چەک، ڕاگرتنی هاوکاری سەربازی و هەواڵگری، ئابلۆقەی بەرپرسانی ئیسڕائیلی ، هەروەها قەدەغەکردنی بازرگانی و ئاڵوگۆڕکردن.

سەید عەباس عێرەقچی ڕایگەیاند: هەڵسوکەوتی ڕژێمی ئیسرائیل لە فەلەستین و ئەو پارێزبەندییەی کە پێی دراوە، یاسایی نێودەوڵەتیی زۆر لاواز کردووە. پێویستە ئەم ڕاستییە بە ڕوونی باس بکەین: جیهان بەرەو دۆخێک دەڕوات کە یاسای نێودەوڵەتی چیتر پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتەکان بەڕێوە نابات.

ئەو ڕاشیگەیاند: لە هەمووی مەترسیدارتر، ئەو پێشینەیە کە خەریکە دروستدەبێت: کە ئەگەر دەوڵەتێک توانا پشتیوانیی سیاسیی پێویستی هەبێت، دەتوانێت خەڵکی مەدەنی بۆردومان بکات، گەمارۆی دانیشتووان بدات، ژێرخانەکان بکاتە ئامانج، تاکەکان لە دەرەوەی سنوورەکان تیرۆر بکات، و هێشتا ئیدیعای شەرعیەتی یاسایی بکات. ئەمە تەنیا پرسی فەلەستین نییە؛ قەیرانێکی جیهانییە. ئێمە نەک هەر کارەساتی فەلەستین دەبینین، بەڵکوو گۆڕانی جیهان دەبینین بۆ شوێنێک کە یاسا نامێنێ و جێگەی هێز دەیگرێتەوە.

News ID 58492

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha