AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢ ٠٧:٤٢

ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران ژمارەی کوژراوانی ئاژاوەی ئەم دواییەی ڕاگەیاند

ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران ژمارەی کوژراوانی ئاژاوەی ئەم دواییەی ڕاگەیاند

ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران سەبارەت بە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئاژاوەچییەکان لە بشێوییەکەی ئەم دواییەی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسڕائیل بەرانبەر ئێران و شکست هێنانی ڕژێمی زایۆنی لە بەرانبەر هێزی سەربازی و گەلی ئێران، دوژمن بەو ئەنجامە گەیشت کە بە هێزی سەربازی ناتوانێ گەلی ئێران بەچۆکدا بێنێت بۆیە ڕەوتی گۆڕی و یەکپارچەیی و یەکڕیزی گەلی کردە ئامانج.

ئاماژەش دراوە کە توخمە تیرۆریستیە ڕێکخراوەکان لە لایەن دوژمنەوە دزەیان پێکرایە ناو ناڕەزایەتی بازاڕیان بۆ بەلاڕێدا بردن و توندوتیژی کردن لە شارەکانی وڵات و خەساری زۆریان لە سامانی گشتی و ماڵ و حاڵی خەڵکدا.

هەروەها هاتووە: بە کردەوەی تیرۆریستانەی ئاژاوەگێڕان جگە لە خەسار لە بانک و بازاڕ و مزگەوت و حسێنیە و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و گواستنەوەی گشتی و پاس و نەخۆشخانە و ماڵ و حاڵی خەڵکی ئاسایی و ڕاگوزەری سەر شەقام، دەستیان دایە کوشتن و سەربڕین و سووتاندنی خەڵک و هێزە سەربازییەکان و پۆلیس و پارێزەرانی ئاسایشی وڵات بە شێوەیەکی داعشیانە.

ئەنجۆمەنی ئاسایشی ئێران ڕایگەیاندووە: لەو ئاژاوەیەدا 3117 کەس کوژراون کە لەو ژمارەیە 2427 کەسیان لە خەڵکی بێ تاوان و پارێزەرانی ئاسایش و پۆلیس و هێزی سەربازین کە بە دەستی ئاژاوەگێڕان شەهید کراون.

News ID 58385

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha