AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٤ ٢٠:١٣

وەزارەتی ئیتلاعات: لیدێرانی ئاژاوەگێڕی و بشێوییەکان تاران دەستگیر کران

وەزارەتی ئیتلاعات: لیدێرانی ئاژاوەگێڕی و بشێوییەکان تاران دەستگیر کران

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە دەستگیریی لیدێرە سەرەکییەکانی ئاژاوەگێڕێ و بشێوییەکانی ئەم دواییەی تاران هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە هاوکاتی گیرانی ئەو کەسانە، چەندین وەجبەی گەورەی کەرەسەی تەکنیکی و ئەلەکترۆنیی تێکدەرانە دۆزرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، وێڕای ئاماژە بە دەستگیریی لیدێران و ئاژاوەگێڕانی سەرەکیی بشێوییەکانی ئەمدواییەی تاران، ڕایگەیاند: ئەو لیدێرانە دستی باڵایان هەبووە لە بشێوییەکانی چەندین گەڕەکی سەرەکی تاران و هاوکاتی زیانگەیاندن بە سامانە گشتییەکان، ببوونە هۆی شەهیدبوونی 2 بەسیجی و داخرانی گەورەڕێی شەهید لەشکەری.

ئەو وەزارەتە ڕاشیگەیاند: هاوکات دەست بەسەر وەجبەیەکی گەورەی پێکهاتوو لە کەرەسەی تەکنیکی و ئەلەکترۆنیدا کە بۆ کاری تێکدەرانە و سیخۆڕی کەڵکیان لێ وەرگیراوە، دۆزراوەتەوە.

News ID 58288

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha